ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢٤ و ٢٥ی گه‌لاوێژ، كرێكارێكی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پاڵاوگه‌ی ئابادان له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا و له شاری به‌نده‌رئه‌نزه‌لی سیمبانێك له كاتی كاركردندا به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٥ی ساڵی پاڵاوگه‌ی ئابادان كه به شێوه‌ی ڕۆژمزد كاری ده‌كرد، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن خاونكاره‌وه له‌سه‌ركار ده‌ركرا و شه‌وی چوارشه‌ممه له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی سیمبانی ئیداره‌ی به‌رقی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی له كاتی كاركردن دا تووشی به‌رقگرتوویی بووه به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن و ئیمكاناتی ئیمه‌نی گیانی له ده‌ست داوه.