ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی خه‌رمانان، دوو كرێكار له شاره‌كانی تاران و مه‌شهه‌د به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیا له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كریكاریكی ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ له شاری “مه‌شهه‌د” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له قاتی چۆاره‌می بیناكه‌ی كه‌وته خۆاره‌وه و سه‌ره‌تا ڕاگوێزی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكاریكی دیكه به هۆی كه‌وتنه‌خۆاره‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له جه‌رسه‌قیل و كه‌وتنه‌خۆاره‌وه‌ی ده‌ستبه‌جی گیانی له‌ده‌ست دا. تا به ئیستا ناسنامه‌ی ئه‌و دوو هاووڵایه‌تیه له‌به‌رده‌ستدا نیه. جێگایی ئاماژه‌یه ئه‌مساڵ زیاتر له ٧١١ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوینی كاره‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ست داوه.