هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی پووشپه‌ڕ، خانووی بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌له‌ستینیان له شاری نابلۆس له باكووری كه‌رانه‌ی باخته‌ری گه‌مارۆ دا و دوو شارۆمه‌ندیان به ناوه‌كانی “حه‌مزه مه‌قبوول” و “خه‌یری شاهین” كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو لاوه فه‌له‌ستینیه له خانوویه‌كی كۆن له گه‌ڕه‌كی مێژوویی شاری نابلۆس شناسایی كراون و یه‌كێكیان ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح بووه. له ڕاپۆرتی ئه‌لجه‌زیره دا هاتووه كه ئه‌و هێرشه دوو ڕۆژ به‌دوای هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردووگای په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی له جه‌نین كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ١٢ كه‌س و بریندار بوونی ١٤٠ كه‌س ڕوویداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.
