به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، دوو سووختبه‌ری مێرمنداڵی به‌لووچ به ناوكانی “ئه‌بووزه‌ر ڕه‌حمه‌ت زهی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “ئه‌حمه‌د به‌لووچ” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ئۆتومبێلی ئه‌و دوو سووختبه‌ره لاوه كاتژمێر ١٠ی به‌یانی له ناوچه‌ی كه‌لانی سه‌ر به شارستانی ده‌شتیاری تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و وه‌رگه‌ڕاوه. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئه‌حمه‌د به‌لووچ” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “په‌سنی” پاكستان بووه و به مه‌به‌ستی كاركردن ڕووی له به‌لووچستان كردبوو به‌ڵام له‌كاتی سووختبه‌ری دا گیانی له ده‌ست داوه.