له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به ناوه‌كانی “نێعمه‌تۆڵڵا كه‌بدانی” و “عه‌بدۆلباسێت ده‌همه‌رده” به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی خاش و سه‌راوان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ڕۆژی هه‌ینی ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “نێعمه‌تۆڵڵا كه‌بدانی” له كاتی ڕاودوونانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكی دیكه‌ی به‌لووچ به ناوی “عه‌بدۆلباسێت ده‌همه‌رده” به‌هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ ماشێنێكی دیكه له مێحوه‌ری سه‌راوان بۆ گه‌شت، ئاگری گرتووه و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه.
