له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ له شارستانه‌كانی پهسكوه و ئێرانشار به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی گوڵان سووختبه‌رێكی به‌لووچ كه ناسنامه‌ی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له مێحوه‌ری پهسكوه له نێو ئاگردا سووتا و گیانی له‌ده‌ست دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌وی دووشه‌ممه ٢٥ی گوڵان سووختبه‌رێكی دیكه‌ی به‌لووچ به‌ناوی “جومعه سه‌رئه‌فرازی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له مێحوه‌ری ئێرانشار گیانی له‌ده‌ست داوه.