به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ته‌رمی دوو خوێندكار له كۆلێجی وه‌رزشی زانكۆی ڕازی كرماشان دۆزرایه‌وه به‌ڵام هێشتا ناسنامه و هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیان ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، خوێندكاران له‌كاتی چوون بۆ كلاسی ده‌رس خوێنێكی زۆریان بینیوه كه له‌سه‌ر زه‌وی ڕژابووه و پاش ماوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی جه‌سته هاتووه و به‌په‌له شوێنه‌كه‌ی به‌جێ هێشتووه و هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و ڕێگه‌یان نه‌داوه خوێندكاران هاتووچۆ بكه‌ن و كلاسه‌كانی ده‌رسیان داخستووه.