کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دووكرێكارله‌شاره‌كانی مه‌ریوان ومهاباد

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و مهاباد 1

ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌‌ 19 و 20ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارێكی نانه‌واخانه به‌ناویعوسمان داجخه‌ڵكی مه‌ریوان، له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌، هه‌روه‌ها له‌ شاری مهابادیش كرێكارێكی بیناسازی به‌ناویسیامه‌ند محه‌ممه‌دپووربه‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ئاماره‌كان،عۆسمان داجخه‌ڵكی گوندینێی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان بووه‌ و به‌هۆی گوشاری مه‌عیشه‌تییه‌وه‌ هه‌وڵی خۆكوژی داوه‌ وبه‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌سیامه‌ند محه‌ممه‌دپوورله‌كاتی كاركرندا له‌ بینایه‌كی دوو نهۆمی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوه‌ بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌ ئێراندا سێ هێنده‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ئاماری خۆكوژیش پێنج هێنده‌ هه‌ڵكشاوه‌ و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، دابه‌زینی ئاستی هیوا بهداهاتوو و نه‌بوونی ئازادی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.