به‌هۆی هاتنی لافاوی دوو ڕۆژی ڕابردوو له ٢١ی ئوستانی ئێران، 33 كه‌س له سێ ئوستانی “تاران“، “سیستان و به‌لووچستان” و “فارس” گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیانێكی زۆری ماددی به‌دانیشتووانی ئه‌و سێ ئوستانه گه‌یشتووه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی مانگی سووری ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هاتنی لافاو له ئۆستانی “سیستان و به‌لووچستان” پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئوستانی “تاران“یش ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش ونبوون و چاره‌نووسیان نادیاره. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئیداری ئوستانی فارس به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٢٢ كه‌س له لافاوی شاره‌كانی “ئێستێهبان“، “داراب“، “فه‌سا” و “نه‌یریز” بۆ ڕۆژی هه‌ینی ماته‌می گه‌شتیان ڕاگه‌یاند.