ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی گه‌لاوێژ، جووتیارێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ له‌كاتی كاركردن دا به‌هۆی وه‌رگڕانی تراكتۆره‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، جووتیارێك به ناوی “مه‌سعوود مه‌حموودی” خه‌ڵكی گوندی “كانی میران” له كاتی كاركردن دا به‌هۆی وه‌رگڕانی تراكتۆره‌كه‌ی گیانی له ده‌ست داوه. نه‌بوونی ئیمه‌نی و ئۆتومبێلی ناستانداردی به‌رهه‌می نێوخۆ سه‌ره‌كی ترین هۆكاری ئه‌و ڕووداوه بووه.
