ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌زیندانی “دیاربه‌كر” به‌ناوی “قه‌دری ئینجی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له‌لایه‌ن پزیشكی قانوونیه‌وه بڵاوكرایه‌وه و بنه‌ماڵه‌كی ده‌ڵێن: ده‌ه‌ڵه‌تی توركیه ڕۆڵه‌كه‌یانی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “قه‌دری ئینجی” ماوه‌ی پێنج ساڵه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له ڕێكخراوه‌ی تیرۆریستی” له به‌ندی فه‌وقه ئه‌منییه‌تی زیندانی دیاربه‌كر به‌ندكراوه و ماوه‌ی یه‌كساڵه له زیندانی تاكه‌كه‌سی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دایه. ڕۆژی ڕابردوو پزیشكی قانوونی دیاربه‌كر به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: “قه‌دری” ده‌ستیداوه‌ته خۆكوژی و گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ڵێن: ڕۆڵه‌كه‌یان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كاندا گیانی له‌ده‌ستداوه.