به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ندكراوێكی زیندانی مهاباد به ناوی “ئیسماعیل قشوونی” له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مهاباد بۆ سه‌رپۆش دانیان به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته به خه‌ڵكی ڕاگه‌یاندووه كه گۆیا “ئیسماعیل قشوونی” له به‌ندئاوی ئه‌و شاره و به‌هۆی ژاراوی بوون گیانی له ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی پرسه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه له ته‌په‌ی قازی مهاباد و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
