ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، “نه‌بی محه‌ممه‌دی” زیندانی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی پاوه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی تاران گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێپ زانیارییه‌كان، “نه‌بی محه‌ممه‌دی” ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش سێ مانگ لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئیتلاعات له شاره‌كانی پاوه و كرماشان، له‌لایه‌ن دادگای پاوه‌وه سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا و ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی به‌دانانی بارمته و به شێوه‌ی كاتی له زیندانی كرماشان ئازادكرابوو.