به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “په‌یمان گه‌ڵوانی” پاش ١٤ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ له نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی گیانی به‌خت كرد.
“په‌یمان گه‌ڵوانی” ته‌مه‌ن ٢٤ و دانیشتووی شاری مهاباد حه‌وت مانگ له‌وه‌پێش هاوسه‌رگیری كردبوو، به‌ڵام ڕۆژی ٤ی پووشپه‌ڕ به شێوه‌ی دڕندانه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی ١٤ ڕۆژ به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ڕۆژی ١٤ی پووشپه‌ڕ به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی گوازرایه‌وه و ڕۆژی ١٨ی پووشپه‌ڕ، ئیداره‌ی ئیتلاعات به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند كه “په‌یمان” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست داوه.