شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باشووری غه‌زه، بنه‌ماڵه‌یه‌كی ١٢ كه‌سی كورد گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، بنه‌ماڵه‌یه‌كی ١٢ كه‌سی كورد به ناوی “ئامال كوردی” كه له شۆقه‌یه‌كدا له باشووری كه‌رتی غه‌زه ژیانیان به‌سه‌ر ئه‌برد، شه‌وی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی بۆردوومانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له‌و هێرشه‌دا ٩٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه كه نزیكه‌ی ٥٠ هه‌زار كورد له كه‌رتی غه‌زه‌دا ده‌ژین و مێژوویان ئه‌گرێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی.
