کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی بریندارێكی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری ڕه‌ی

گیان له‌ده‌ستدانی بریندارێكی شۆڕشی ژینا له‌ شاری ڕه‌ی

به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی جۆزه‌ردان، بریندارێكی مێرمنداڵی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری ڕه‌ی به‌ناوی “ئه‌بۆلفه‌زل ئه‌میرعه‌تایی” پاش چه‌ند مانگ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه گیانی به‌خت كرد.

“ئه‌بۆلفه‌زل ئه‌میرعه‌تایی” له‌ڵ دایكبووی ساڵی ٨٤ی هه‌تاویه‌ و ڕۆژی ٣٠ خه‌رمانانی ١٤٠١ له ‌مه‌یدانی نه‌مازی شاری ڕه‌ی به‌ ته‌قه‌ی گازی فرمێسكڕێژ له‌ مه‌ودای نزیكه‌وه‌ چووبوووه‌ كۆما و پاش ٨ مانگ به‌سته‌ری بوون، ڕۆژی پێنجی جۆزه‌ردان گیانی له‌ پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد.