به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاوڕێ “خۆسڕه‌و تالشی” برای “ئیبراهیم تالشی” گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه، به‌هۆی نه‌خۆشی له یه‌كێك له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شیراز گیانی له‌ده‌ست دا.
هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو “ئیبراهیم تالشی” له كادێره دڵسۆز و فیداكاره‌كانی كۆمه‌ڵه له ساڵی ١٣٥٩ی هه‌تاوی بوو كه له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ر دا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له شاری دیواندره به‌سه‌ختی بریندار و پاش دوو ڕۆژ گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد. هاوڕێ خۆسره‌و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره بووه و له نێو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش جێگای متمانه و باوه‌ڕ و كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناو بووه كه تا دوا هه‌ناسه‌ی وفادار به ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه بوو.