به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، كاك “مه‌حموود شه‌یخۆلئیسلامی” باوكی هاوڕێیه‌كی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه له شاری مریوان به‌ناوی “ڕزگار شه‌یخۆلئیسلامی” به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا.
کاک “مەحموود شه‌یخۆلئیسلامی” مامۆستا و سیمای خۆشەویست و خۆنەویستی شاری مەریوان و باوکی “ڕزگار شه‌یخۆلئیسلامی”، گیانبەختکردووی ڕیزه‌كانی کۆمەڵە به درێژایی تەمەنی دا خۆلیای ئازادی و بەرابەری بو و لە قسە و بە تایبەت لە شیعرەکانی دا ئه‌و ئاواته رەنگی داوەتەوە، ئیمە پر بە دڵ سەرەخۆشی خومان ئاراستەی بنەماڵەی كاك مه‌حموود و خەلکی شاری قارەمانی مەریوان دەکەین. یادی به‌رز و به‌ڕێز بێت.
