ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی هاتنی ڕه‌شه‌باوه له شاری “به‌دره”ی ئیلام، دیواری خانووی ئاژه‌ڵدارێك به‌سه‌ر خۆی و ئاژه‌ڵه‌كانیدا ڕووخا و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و 30 سه‌ر مڕیشی له‌ناوچوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له دوێنێوه ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز چه‌ندین ناوچه‌ی ئیلامی گرتووه‌ته‌وه و زیانێكی زۆری به جووتیاران و ئاژه‌ڵدارانی ناوچه گه‌یاندووه. له‌شاری “به‌دره” دیواری خانوویه‌ك به‌سه‌ر ئاژهڵدارێكدا ڕووخا و به‌سه‌ختی برینداربوو كه پاش گوستنهوهی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها 30 سه‌ر مه‌ڕی ئه‌و جووتیاره به‌هۆی ڕووخانی دیواره‌كه له‌ناوچوون.