روژی جومعه یه‌کی مانگی خه‌رمانان، سه‌ره‌تای ده‌ست پیکردنی یه‌کیک له جینایه‌تکارانه‌ترین رووداوه‌کانی کوشتاری به کومه‌ڵی هاوچه‌رخه. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه خومه‌ینی و راوێژكارانی سه‌ره‌كی ئه‌و واته ره‌فسه‌نجانی و خامنه‌یی و باقی هاوبیره‌كانیان ئاگاداری ئه‌م واقعیه‌تانه بوون. ئه‌وان به‌رنامه‌دارێژراو بوون و ئاگاهانه بریاریان دا شایی و شور و شه‌و‌قی خه‌ڵك بۆ كۆتایی هاتنی شه‌ر بكه‌نه ماته‌مین، به‌ڵام بیانویه‌كیان بۆ پاساوی كوشتاری خه‌ڵك له كوڵان و شه‌قامه‌كان نه‌بوو. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی كه به وته‌ی خۆیان، حكومه‌ته‌كه‌یان به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتنی خوێن به سه‌ر شمشێر دا بوو، بریاریان دا تا توڵه‌ی شكست له شه‌ر له خه‌ڵكی ئێران بكه‌نه‌وه. ئه‌وان بۆ درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پێویستیان به‌وه بوو هه‌رچی زیاتر خوێن بڕێژن و ئه‌مجاریش وه‌كوو ٣٠ جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٠ شمشێری ژاراوی خۆیان له زیندانه‌كان و له‌دژی زیندانیانی سیاسی خسته كار. له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه گونجاوترین و بێ ده‌نگ ترین شوێن ته‌نیا زیندانه‌كان بوون كه به هه‌زاران ئینسانی خه‌باتكار و له هه‌مان حاڵ دا بێ دیفاع له پشت میله‌كانی ئاسنیینی ئه‌م زیندانانه به‌ند كرابوون. خومه‌ینی به پێك هێنانی كومیته‌یه‌ك بریتی له “نه‌یێری” قازی شه‌رع، “ئه‌شراقی” دادستانی تاران و “موسه‌وی ئه‌رده‌بیلی” دادستانی گشتی تاران و به ده‌ركردنی فتوای مه‌زهه‌بی فه‌رمانی كوشتاری به هه‌زاران زیندانی سیاسی ده‌ركرد. دوای ده‌ركردنی ئه‌م فتوایه جینایتكارانی پیشه‌یی وه‌ك “لاجه‌وه‌ردی” و “داوودی” و ده‌یان جینایه‌تكاری دیكه زیندانه‌كانی بۆ رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی كرده مه‌یدانی شه‌رێكی یه‌ك لایه‌نه و شكست له به‌ره‌ی شه‌ریان له زیندانه‌كان و به دوور له چاوی خه‌ڵك كرد به سه‌ركه‌وتن بۆ ئیسلام. سێداره‌كان به‌ر‌پا كران و خه‌باتكارانی ئازادیخواز به وتنی “نا” به جه‌ڵادانی رژیم له‌سێداره‌دران و سه‌رشوڕی مێژوویان بۆ جه‌ڵادانی كۆماری ئیسلامی به‌جێهێشت. به هه‌زاران زیندانی خه‌باتكار و خۆراگر ئێعدام كران، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر جینایه‌تكارانی ئیسلامی دا سه‌ریان دانه‌نه‌واند. هه‌واڵی ئه‌م جینایه‌ته له رادیو و ته‌له‌ویزیون و راگه‌یه‌نه‌ره‌كان دا بڵاو نه‌كرایه‌وه و خومه‌ینی و هاوكاره‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه ده‌توانن قفلی دیكتاتوری بۆ هه‌تاهه‌تایی له سه‌ر ده‌می كۆمه‌ڵگا بده‌ن. ته‌رمی قوربانیانی ئه‌م جینایه‌ته به نه‌هێنی له خاوه‌رانی تاران، دارالره‌حمه‌ی شیراز، باغی رێزوانی ئیسفه‌هان، حه‌وشه‌ی به‌ناو دادگای ئینقلابی سنه و ده‌یان شوێنی دیكه به خاك سپێردران. ناوی گۆڕستانی ئه‌م ئازیزانه‌یان كرد به “له‌عنه‌ت ئاوا” تا به خه‌یاڵی خاوی خۆیان خه‌ڵك دووری لێ‌بگرن. به‌ڵام ئه‌م گۆڕستانانه ده‌ستبه‌جێ بوونه شوێنی ئازیزانی له‌بیرنه‌كراو و به دڵنیایه‌وه له داهاتوودا ده‌بێته شوێنی به یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی ئه‌ویندارانی رێگای رزگاری مروڤ.
زۆری نه‌خایاند كه هه‌واڵی ئه‌م جینایه‌ته هه‌ژێنه‌ره له ئێران و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاو بۆوه. خه‌ڵكی ئێران كه ده‌یانویست جه‌سته‌ی ماندوو و ئازاردیتوی خۆیان له ژێر ئاسه‌واره‌كانی شه‌ری ماڵوێرانكه‌ری ئێران و عێراق بكێشنه‌وه، ئاگادار بوون كه چ كاره‌ساتێك له‌دژی ئازیزه‌كانیان به‌ه‌ڕێوه‌چووه. ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له هاوسه‌نگه‌رانی قوربانیانی جینایه‌تی هاوینی ساڵی ٦٧ كه له‌و كوشتاره به‌كۆمه‌ڵه رزگاریان بووه له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیان دا به‌شێك له كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی جینایه‌تكاران و مه‌زلومیه‌تی زیندانیانی به‌ند كرا‌و و بێ دیفاعیان بۆ بیروڕای گشتی گێڕایه‌وه. به‌ڵام هێشتا ئه‌مه‌ش گشت واقعیه‌ته‌كه نییه. هێشتا به‌شێكی گه‌وره له واقعیه‌ته‌كانی ئه‌م جینایه‌ته له خه‌ڵك شاردرایه‌وه.
زۆرێك له بڕیارده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م جینایه‌ته، له دادستانی گشتیه‌وه تا سه‌رۆكی دادگاكان و باقی جینایه‌تكارانێك كه له كاره‌ساتی كوشتاری زیندانیانی سیاسی له ساڵی ٦٧ ئامرازی به‌هێزی خومه‌ینی له شه‌ر له‌دژی زیندانیانی بێ دیفاع بوون، چه‌ند ساڵ دواتر جل و به‌رگی ئیسلاح خوازانی حكومه‌تیان له‌به‌ر كرد و بۆ رزگار كردنی كه‌شتی قه‌یران لێدراوی حكومه‌تی ئیسلامی وه‌خۆ كه‌وتن و ئه‌مجاره كه‌شتی ئه‌وانیش له ناو هه‌رگدا گیرسا.
بێگومان سه‌رئه‌نجام ئه‌و رۆژه دێت كه سه‌رانی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له دادگای عادڵانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران‌دا دادگایی بكرێن، نه‌هێنیه‌كانی جه‌نایاتی بێ ئه‌ژماریان زیاتر له‌قاو بدرێت و سزای شیاوی خۆیان وه‌رگرن. گیانبه‌ختكردوانی كوشتاری ساڵی ٦٧ و باقی گیانبه‌ختكردوانی رێگای رزگاری مروڤ قه‌د فه‌رامۆش ناكرێن. بێگومان خه‌ڵكی وشیار و خه‌باتكاری ئێران بریارده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی زیاتر له ٣ ده‌یه كوشتاری روڵه‌كانیان “نه فه‌راموش ده‌كه‌ن و نه لێیان خۆش ده‌بن”.