به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاوڕێ “كه‌ریم مه‌ولوودی” كادر و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه پاش زیاتر له ساڵێك ده‌ست و په‌نجه نه‌رم كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی سه‌خت، ڕۆژی ٢٦ی به‌فرانبار له وڵاتی سۆئێد ماڵ ئاوایی له ژیان كرد.
هاورێ كه‌ریم له تێكۆشه‌رانی ناسراوی شاری سه‌قز له سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی ساڵی ٥٧ و چالاكی “جه‌معییه‌تی دیفاع له ئازادی و مافی خه‌ڵكی كورد” بوو كه پاش ئاشكرابوونی كۆمه‌ڵه، پێوه‌ندی به ریزه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه گرت. هاورێ كه‌ریم له ناوچه‌ی سه‌قز بوو به پێشمه‌رگه و ساڵها له گوردانی ٢٦ی سه‌قزی كۆمه‌ڵه درێژه‌ی به چالاكییه‌كانی دا. پاشان له وڵاتی سۆئێد بوو به په‌نابه‌ری سیاسی و تا كۆتایی ژیانی له‌و وڵاته وه‌ك چالاكێكی سیاسی و تێكۆشه‌ری دژبه كۆماری ئیسلامیی و بێ عه‌داله‌تی و چه‌وسانه‌وه مایه‌وه. به‌داخه‌وه شه‌وی ٢٥ له‌سه‌ر ٢٦ی به‌فرانباری ٩٨ له شاری یوتۆبۆری سۆئێد بۆ هه‌میشه ماڵ ئاوایی له ژیان كرد.