ڕۆژی ههینی ٥ی مانگی خهزهڵوهر، سپای داگیرکەری تورکیا بە درۆن هێرشی کردە سەر دێرک لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان فەرماندەیەکی هێزهكانی سووریای دیمۆكراتیك بوو.
بەگوێرەی زانیارییەكان، پێشنیوەڕۆی هەینی، سپای داگیرکەری تورکیا بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر شاری دێرک لە ڕۆژئاوای کوردستان و فەرماندەیەکی هێزەکانی سووریای دێموكرات(هەسەدە) بە ناوی شبلی، كوژرا. هەر لهو پهیوهندییهدا ژن و منداڵێکیش برینداربوون و دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە، منداڵەکە گیانی لەدەست داوە.
