کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان به‌ختكردنی ٣٠ به‌ندكراو له‌ ڕاپه‌ڕینی زیندانی لاكانی ڕه‌شت

گیان به‌ختكردنی ٣٠ به‌ندكراو له‌ ڕاپه‌ڕینی زیندانی لاكانی ڕه‌شت

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌ شاری ڕه‌شت ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوانی زیندانی ڕه‌شت دا ٣٠ به‌ندكراو گیانیان به‌ختكردووه‌ و ١٠ كه‌س له‌ هێزه‌كانی ڕژیمیش كوژراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای گیانبه‌ختكردنی ٣٠ به‌ندكراو و كوژرانی ١٠ كه‌س له‌ هێزه‌كانی ڕژیم، چه‌ندین زیندانیش باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ڕه‌شت دا به‌سته‌ری كراون،هه‌روه‌ها له‌ به‌ندی ژنانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ش هه‌واڵێكی پشتڕاست نه‌كراو هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت: به‌ندكراوێكی ژن گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و چه‌ند زیندانیش هه‌ڵهاتوون. شایانی باسه‌ كه‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووتی شه‌ش زیندانی سیاسی ئه‌و زیندانه‌ به‌ناوه‌كانیحه‌مید ڕه‌زا پیلته‌ن،حامید تووماری،حه‌سه‌ن قولی زاده‌،جه‌مشید جه‌مشید نیژاد،مێهرداد عه‌مووپوورومه‌جید ڕه‌زاییهۆشداری ده‌ده‌نه‌ به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی ڕژیم.