کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان به‌ختكردنی فەرماندەیەکی پژاک لە ڕۆژئاوای کوردستان

گیان به‌ختكردنی فەرماندەیەکی پژاک لە ڕۆژئاوای کوردستان 2

میدیاكانیپ.ك.كڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایانگه‌یاند: لە هێرشەکەی ڕۆژی ٦ی ئاگووستی ئه‌مساڵ لە گەڕەکی سەناعەی قامیشلۆ،یوسف مەحمود ڕەبانیناسراو به‌ڕێزان جاوید، له‌ هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیادا گیانی به‌ختكردووه‌.

هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوخۆیی هەرێمیجزیرلە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند: لە بۆردوومانەکەی ڕۆژی ٦ی ئاگووستی ٢٠٢٢دا ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی كرده‌ سه‌ر گه‌ڕه‌‌كی سه‌ناعه‌ی قامیشلوو و به‌هۆیه‌وه‌ چوار کەس گیانیان به‌ختكرد و ژمارەیەکیش برینداربوون، کە یەکێکیانیوسف مەحمود ڕەبانیناسراو به‌ڕێزان جاوید، ئەندامی فەرماندەیی پژاک بوو. به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌، ناوبراو بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵک کۆببێتەوە و لە نزیکەوە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ببینێت سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌ی كردووه‌، هەروەها کاری دەکرد بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونی گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان.