ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، لە گوندی “مەلەسباتی” شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی دیکە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەكانی تورکیاوه بۆردومانکرا و بەهۆیەوە دوو شەرڤان و هاوڵاتییەک گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی هێزه‌كانی” قە.سە.دە”: کاتژمێر 17:10 خولەکی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه، دوو شەڕڤانمان بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییەوە لە گوندی “مەلەسباتی” سەر بە شاری قامیشلو، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیه‌وه كرانه ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو شه‌ڕڤان به‌ناوه‌كانی “دیجلە کۆبانێ” و “چیا قامیشلۆ” گیانیان به‌ختكرد و هاووڵاتییەکی مه‌ده‌نیش بەناوی “ئەدیب یوسف” گیانی له‌ده‌ستدا.