شه‌وی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زڵوه‌ر، لاوێكی خه‌ڵكی شاباد و خوێندكار له زانكۆی ئه‌راك به‌ناوی “عه‌لیڕه‌زا كه‌ریمی” و مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا به‌ناوی “سپێهر به‌یرانوه‌ند” به ته‌قه‌ی هزێهكانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌لیڕه‌زا كه‌ریمی” خوێندكاری بیۆلۆژی زانكۆی ئه‌راك بووه و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی چوارشه‌ممه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش دوو ڕۆژ گیانی به‌ختكردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌شاری خۆڕم ئاوا “سپێهر بهیرانووهند”یان له‌كاتی نووسینی دروشم دژبه خامنه‌یی، كردۆته ئامانج و كوشتوویانه.