له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو كچی لاوی دیكه به‌ناوه‌كانی “ئارنیتا قائیم مه‌قامی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و “نگین عهبدۆلمهلیكی” خوێندكاری خه‌ڵكی قوروه له زانكۆ هه‌مه‌دان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان به‌خت كرد.
به‌پێی ڕپۆرتهكان، “ئاڕنیتا” له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی پاشچ گیان به‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارێكی زانكۆی هه‌مه‌دان به‌ناوی “نگین عهبدۆلمهلیكی” له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و زانكۆیه، به زه‌ربه‌ی توندی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكردووه.