هاووڵاتییەکی کورد تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ بەناوی “سامان قادرپوور”، کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شاری تاران دەستبەسەر کرابوو، لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سامان قادرپوور” لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شاری تاران دەستبەسەرکرابوو، ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە ژێر ئەشکەنجەی مه‌ئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات دا گیانی لەدەستداوه. شایانی باسه كه ڕۆژی دووشەممە ناوەندە ئەمنییەکان لە ڕێگەی تەلەفونەوە بە بنەماڵەی قادرپووریان ڕاگەیاندووە کە “سامان” به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و ئه‌بێ بۆ ناسینەوەی تەرمی کوڕەکەیان بڕۆن بۆ تاران. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه و به‌ده‌نی به ته‌واوی شین بووه‌ته‌وه و ئیداره‌ی ئیتلاعات بنه‌ماڵه‌كی خستووه‌ته ژێر گوشار كه نابێت ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ بگرن.