ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی (محەمەد وسام)، لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای “سەلاحەدین”، کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی خورماتوو و خنکا و دوای دوو کاتژمێر گەڕان، تەرمەکەی دۆزرایەوە.
به وته‌ی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەی “خورماتوو”: محەمەد، سەوزەفرۆش بووە و لەکاتی شۆردنی سەوزەدا کەوتووەتە نێو ئاوی پرۆژەی خورماتوو و گیانی لەدەستداوە. نه‌بوونی ئیمكاناتی كار و په‌روه‌ده بۆ كرێكاران، به تایبه‌ت منداڵان كه له‌و ناوچانه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی هه‌ژاری تێدایه هۆكاری سه‌ره‌كی گیان له ده‌ست دن و برینداربوونی ده‌یان كرێكاره له باشووری كوردستان.