کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیانیان لەدەستدانی 44 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان

گیانیان لەدەستدانی 44 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی خاكه‌ڵێوه‌، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 43 هەزار و 848 پشکنینی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کراون، ئەنجامی حەوت هەزار و 953 پشکنینیان پۆزیتیو بوون و 44 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا به‌م شێوه‌یه‌: 1158 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون كه‌ 460 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 12 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە”.