کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانیان له‌ ده‌ست دانی كۆچبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ وڵاتی له‌هستان

گیانیان له‌ ده‌ست دانی كۆچبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ وڵاتی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کۆچبەرێکی خەڵکی زاخۆ به‌ ناوی “ئەڤین عیرفان”، کە دایکی پێنج منداڵە، لە نەخۆشخانەیەکی له‌هستان، گیانی لەدەستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئەڤین”، دووگیان بووە و به‌ هۆی سەرمای زۆره‌وه‌ گورچیلەکانی له‌كار كه‌وتبوو و به‌دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لەڕێگای نەشتەرگەرییەوە منداڵەکەی بە مردوویی لەدایکبوو. وێڕای وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام نەتواندرا ژیانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ڕزگار بکرێت و گیانی لەدەستدا. به‌م جۆره‌ ڕێژه‌ی كۆچبه‌رانی گیانبه‌خت كردوو له‌ سنووره‌كانی نێوان بیلاڕووس و له‌هستان گه‌یشتووه‌ته‌ ١٥ كه‌س.