ڕۆژی هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کرێکارێک خەڵکی ئەفغانستان بە هۆی نەبوونی ئەمنیەەتی شوێنی کار گیانی لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەم دوو کرێکارە بە ناوەکانی “گۆل ئاقا نەزەری” و “عەلی نەزەری“، هاووڵاتی ئەفغانستان، لە کاتی خاوێن کردنەوەی شووشەی بورجی کیان لە شەقامی وەلیعەسری تاران، بە هۆی خراپی باڵابەر تووشی ڕووداوی کار بوون و کرێکارێک گیانی لە دەستدا.