ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ٧ کرێکار لە شاری هەمەدان ژاراوی بوون، هاوكات له شاری قوم كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست داوه.
بە پێی زانیارییه‌كان، کرێکارێک بیناسازی لە شاری قوم بە ناوی “محەممەد حەیدەری”، بە هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی شتی سه‌خت به‌سه‌ریدا گیانی لە دەستداوه. هەروەها ٧ کرێکار لە شاری هەمەدان بە بۆنەی هەڵمژینی گازی مۆنۆکسیدی کەربۆن ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. لە دەستپێکی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ به‌لانیکەم، ٢ هەزار کرێکار لە کوردستان و ئێران بە هۆی نەبوونی ئیمه‌نی شوێنی کار گیانیان لەدەستداوە و به سه‌دان كرێكاری دیكه بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوون.