کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدان و بریندار بوونی ٥ هاووڵاتی لە کرماشان بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ

گیانلەدەستدانی ٤ هاووڵاتی لە کرماشان بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ 4

ڕۆژی شەممە ١ی خەمانانی ١٤٠٤، ٥ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی ڕەوانسەر و جوانڕۆ، بە هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ لە ناوچەی سەراب یاوەری کرماشان گیانیان لە دەستدا.

بە پێی هەواڵەکان، هاووڵاتییەک بە ناویعەتا مانسووریخەڵکی شاری ڕەوانسەر دەستبەجێ گیانی لە دەست ئەدات و هەروەها چوار هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانیدانا میرانی

خەڵکیگوندیبەیوەند،مەسعوودفەقیهیخەڵکیگوندیمیرئاباد  و دانیشتووی شاری جوانڕۆ، مەسعوود محەممەدی و عەدنان مورادی بە هۆی ئاگر گرتنی ئۆتۆمبیلەکەیان، لە ئاگردا دەسووتێن و گیانیان لە دەست ئەدەن. جێگای ئاماژەیە ساڵانە بە هۆی خراپی دۆخی جادە و ڕیگەوبانەکانی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بە هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ، گیانیان لە دەست ئەدەن یان بە سەختی بریندار ئەبن.