کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کرێکار له‌ سێمنان، به‌نده‌ر له‌نگه‌ و شاری ڕه‌ی

گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کرێکار له‌ سێمنان، به‌نده‌ر له‌نگه‌

بەهۆی نەبوونی ئیمه‌نی شوێنی کار، چەند کرێکار لە سێمنان، بەندەر لەنگە و شاری ڕەیی تووشی ڕووداو بوون و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

به پێی زانیارییه‌كان، کرێکارێک که له کارگەی فیرۆسیلیس له شاری سێمنان کاری كردووه‌، له ناکاو به هۆی کەوتنی پاشماوەی بەرد گیری خواردووه‌ و دوای چەند کاتژمێر به‌ بریندار رزگار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان کراوه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، کرێکارێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی ئەفغانستان، لەکاتی کارکردن لە بینایەکەدا لە شاری ڕەیی، بەهۆی کەوتنە ناو چاڵی ئاسانسۆڕ لە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوه‌. هه‌روه‌ها، به‌هۆی ئاگرکەوتنەوە لە به‌له‌مێكی ماسیگرتن لە بەندر لەنگە، کرێکارێک به‌ ناوی حەنیف عەزیزی، تەمەن ٢٣ ساڵ، گیانی به‌خت كردووه‌.