کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٩ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٩ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ 3

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، کاژێر ٣ و ٥٠ خولەکی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لە ڕێگای مێهران بۆ دهلۆڕان شۆفێری بارهەڵگرێک گیانی لەدەستدا و لە ڕووداوێکی دیکەدا لە شاری شائابادی کرماشان هەشت هاووڵاتیی دیکە بریندار بوون.

لە لایەکی دیکەوە بەڕێوبەری پزیشکی یاسایی ئوستانی کرماشان ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ٤٣١ هاووڵاتیی لە ئۆستانی کرماشان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە نەبوونی کوالێتی ئۆتۆمبێلی بەرهەمهاتووی ناوخۆی ئێران و خراپی ڕێگاکانی هاتوچۆ دوو هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانن.