کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٨ کرێکار بەهۆی نەبوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٨ کرێکار بەهۆی نەبوونی ئیمه‌نی شوێنی

بە هۆی نەبوونی ئیمه‌نی شوێنی کار، هەشت کرێکار تووشی ڕووداو بوون، کە لەئەنجامی ئەو ڕووداوانە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کرێکاری دیكه‌ش کە چواریان ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئاگرکوژێنه‌وه‌ن‌ بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفیری لۆدێرێک لە کاتی کارکردن لە مەعدەنی بەردی نەهاوەند و کڕێکارێکی بیناسازی لە سەلماس بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، گیانیان لە دەست داوه‌. ڕۆژی چوارشەممە چوار ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئاگر کوژێنه‌وه‌ لە کاتی کۆنتڕۆلکردنی ئاگری بازاڕی کۆنی دورگەی قێشم، تووشی ڕووداو بوون و بەو هۆیەوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا‌ لە شاری ئیلام دوو کرێکاری بیناسازی، لە بەرزایی کەوتنە خوارەوە و بریندار بوون.