کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ١٧٤ کرێکار لە ماوەی ٤ مانگی ڕابردوودا لە هەمەدان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ١٧٤ کرێکار لە ماوەی ٤ مانگی ڕابردوودا

بە پێی ئامارە فەرمییەکان لە ماوەی چوار مانگی دەستپێکی ئەمساڵدا، بە لانیکەم ١٧٤ کرێکار بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانیان لە دەستداوە یان بریندار بوون.

بە پێی ئەو ئامارانە، لەم ماوەدا ١٣ کرێکای بە هۆی ڕوودانی ڕووداوی کار گیانیان لە دەستداوە و هەروەها ١٦١ کەسی دیکەش بریندار بوون. جێگای ئاماژەیە لە ساڵی ڕابردوودا، دوو هەزار و ٤٢ کەس بەم بۆنەیەوە گیانیان لە دەستداوە و هەروەها شانزدە هەزار و سەد و سی کەسی دیکەش بریندار یان ئەندامێکی لە جەستەیان لە دەستداوە.