کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی سێ کرێکار لە کانگەیەکی نەوشەهر

گیانلەدەستدان و برینداربوونی سێ کرێکار لە کانگەیەکی نەوشەهر 1

 

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، بە هۆی ڕووخانی تونێلی کانگەیەکی بەرکەمرە لە ناوچەی کەجوور سەر بە شارستانی نەوشەهر کرێکارێک گیانی لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ئاکامی ڕووخانی تونێلەکە دەنگێکی بەهێز هاوشێوەی تەقینەوە بیستراوە و سێ کرێکار کە لە ناو کانگەکەدا سەرقاڵی کار بوون تووشی ئەم ڕووداوە بوون. لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا یەک کرێکار گیانی لەدەست داوە و دوو کرێکاری دیکەش بریندار بوون کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. شایانی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری ڕووخانی تونێلەکە یان ناسنامەی کرێکاران زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.