ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۴، بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەکانی شەڕی نیوان ئێران و ئیسرائیل لە ناوچەی ڕازباشی سەر بە پارێزگای لوڕستان، منداڵێک گیانی لەدەستداوە و ۹ منداڵی دیکەش بریندار بوون.
ئەم کارەساتە کە بە هۆیمانەوەی تەقەمەنی شەڕی نیوان ئێران و ئیسرائیل لەو ناوچەیە ڕووی داوە، بووە بە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک بە ناسناوی (ئەمیرعەلی فەلاح) تەمەن ۶ ساڵ و برینداربوونی ۹ منداڵی دیکە کە ناسناوی ۷ کەسیان بەم شیوەیە: سەعید ئاریا، ئاوینا فەلاح، سەنا فەلاح، فەرشید فەلاح، ئەحمەدڕەزا فەلاح، حسێن ئەسڵ مەرز و پارسا ڕۆکڕۆکی فەر. جێگای ئاماژەیە ساڵانە بە هۆی پاشماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچە سنووریەکانی ئێران و کوردستان بە دەیان کەس گیانیان لە دەست ئەدەن یان بریندار ئەبن، بەڵام ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەوڵی خاوێن کردنەوەی ناوچەکان نادات و ژیانی خەڵک دەخاتە مەترسییەوە و پاش شەڕی نیوان ئێران و ئیسرائیل ئەم مەترسییە لە سەر خەڵک زیاتر بووەتەوە.