ڕۆژی چوارشەممە 13ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، بە هۆی ئاووگر گرتنی هۆتێلێک لە پایتەختی هیندوستان، 21 شارومەندی ئەو وڵاتە گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەرپرسانی شارەوانی و هێزەکانی فریاکەوتنی خێرای دێهلی، هێشتا هۆکاری ئاگر گرتنی ئەو هۆتێلە ڕوون نەکراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی لە سەرەوە بوونی ژمارەی بریندارانی ئەم کارەساتە و هەروەها خراپی دۆخی تەندروستیان، ئەگەری هەیە ژمارەی گیانلەدەستدراوان زۆرتر ببێتەوە
