بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە ناوچە سنوورییەکانی شێخ سڵە، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لە دەستدا.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “محەممەد سدیق ئەوەڵی” خەڵکی گوندی “هەنجیر بوس” سەر بە سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی ڕەوانەی یەکیک لە نەخۆشخانەکان کراوە. شایانی باسە کە تەرمی ئەو هاووڵاتییە هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.
