بەیانی چوارشەممە 24ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندی “دەرەکێ” سەر بە سەوڵاوا، بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی، گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “زانیار“، بەیانی چوارشەممە لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی گوندی دەرەکێ، هاوکات لەگەڵ گروپێک لە کۆڵبەرانی دیکە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بەبێ ئاگاداری پێشوەختە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانی بەختکردووە.
