کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە بانە

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە بانە 1

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەحمان ڕەسوول زادە” و خەڵکی شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆ و بە بێ ئاگاداری هێزەکانی ڕژیم لە سنووری  هەنگەژاڵی بانە گیانی لە دەستداوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، هێزەکانی پارێزوانی سنوور لەو ناوچەیە بە چەکی “دۆشکا” تەقەیەن لەو کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە لە ساڵە ڕابردوودا، ١٨٣ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، سەرمابردوویی و کەوتنە خوار لە بەرزایی، بریندار یان گیانیان لە دەست داوە.