رۆژی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “موسا زیباپوور” خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی سنووری “هەنگەژاڵ“ی شاری بانه گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 22ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، هێزە پاسەوانە سنوورییەکانی “هەنگەژاڵ” سەر بە شاری بانه، بە بێ ئاگاداری پێشوەختە دەسڕێژی گوللەیان بە سەر گروپێک لە کۆڵبەراندا لرد لە لە ئەنجامدا ئەو هاووڵاتییە دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.
