ب وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، کۆلبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پارێزوانی سنووری ڕژیم گیانی لە دەستداوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، مادێح کرمانی خەڵکی مەریوان و باوکی دوو منداڵ، سێ رۆژ لەمەوبەر کە بە مەبەستی کۆلبەری چووەتە سنووری باشماخەوە، بە تەقەی هێزە پاسەوانە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی بۆ سەردخانە گۆزراوەتەوە. شایانی باسە کە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە پاش سێ ڕۆژ ئاگادار کراونەتەوە و تەرمەکەیان ڕادەست کراوە.
