ڕۆژی شەممە ۲۶ی ڕەزبەر، بە هۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێک و کامیۆنێک لە جاددەی سەقز بۆ بانە، پێنج کەس گیانیان لە دەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ڕەزا مهریانی، عەتا حسێنی، ئارمان حسێنی و هەروەها بابەک ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی “دایە سلێمان” سەر بە شاری سەقز، گیانیان لە دەست دا و تەرمەکانیان بە بەشداری بەرینی خەڵکی شاری سەقز لە مەراسمێکدا ئەسپەردە کرا. هەروەها شۆفێری کامیۆنەکە تەرمەکەی ڕەوانەی شاری سنە کراوە.