کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی ٦ ئەندامی یەک بنەماڵە لە هێرشێکی ئاسمانی لە پارێزگای ئیلام

گیانلەدەستدانی ٦ ئەندامی یەک بنەماڵە لە هێرشێکی ئاسمانی لە پارێز

 

 

ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بینایەکی مەدەنی لە شارستانی ئەیوانی پارێزگای ئیلام، لانیکەم ٦ ئەندامی یەک بنەماڵە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هێرشە بینایەکی مەدەنی لە شارستانی ئەیوان کردوەتە ئامانج و سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا لانیکەم شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و لەنێوانیاندا منداڵێکی شەش مانگەش بوونی هەبووە. بەگوێرەی ئەم سەرچاوانە، بەهۆی توندیی تێکچوونی بیناکە، هێشتا تەرمی هەندێک لە قوربانییەکان لە ژێر داروپەردوو دا ماوەتەوە و یارمەتی‌گەیاندن لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامن.