بەپێی دوایین هەواڵەکان، بە هۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شیرکەتی پایاردی نەغەدە، لانیکەم ١١ کرێکاری شاغڵ لەو شیرکەتە گیانیان لەدەستداوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاتی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو شیرکەتە، کرێکاران سەرقاڵی کار بوون و تووشی ئەم ئەم ڕووداوە دەبن و بە هۆی خراپی دۆخی برینداران، ئەگەری هەیە ژمارەی گیانبەختکردووان بەرزتر ببێتەوە. شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی هێرشەکان بۆ سەر ناوچە مەدەنی و پیشەسازییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران گیانیان لە دەستداوە یان بە سەختی بریندار و کەم ئەندام بوون.
