بە پێی ڕاپۆرتەکان، “فەریاد فەتحی” هاووڵاتی خەڵکی ناوچەی گۆلانە سەر بە شارستانی دیواندەڕە گیانی لە دەستداوە.
ئەو هاووڵاتییە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 1401ی هەتاوی، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە ئەمنییەکان کرا. ناوبراو ڕووبەڕووی ئەشکەنجەو لێدانی توند و گۆشاری دەروونی بوو و تووشی نەخۆشی سەخت بوو. تەنانەت پاش ئازادبوونی، دۆخی نەخۆشییەکانی سەختتر بووە و سەرئەنجام بە هۆیەوە گیان لە دەستداوە.
